تائێستا بازنەكانی هەڵبژاردنی كەركوك یەكلاینەكراوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بازنەكانی هەڵبژاردنی لە17 پارێزگای عێراق یەكلایكراوەتەوە ئەوەی ماوەتەوە پارێزگای كەركوكە، پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی عێراقیش باس لەوەدەكات، تائێستا نەگەیشتوینەتە رێككەوتنی كۆتایی.

تەها حەمە ئەمین پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، گفتوگۆ و دانوستانەكان لەگەڵ عەرەب و توركمان بۆ گەیشتن بە رێكەوتن لەسەر یەكلایكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.

وتیشی، “وەك كورد چەند بژاردەیەكمان خستووەتە بەردەم عەرەب و توركمانەكان، كاتێك نزیك دەبینەوە لە رێكەوتن ئەوان پاشگەزدەبنەوە، بەڵام دانوستان بەردەوامە و بەمزوانە ئەوپرسە یەكلادەكرێتەوە”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی 24ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق بازنەكانی هەڵبژاردنی لە 16 پارێزگای عێراق یەكلایكردەوە، بەڵام لەسەر داوای پەرلەمانتارانی كورد دەنگدانی لەسەر بازنەكانی پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا بۆ ماوەی 48 كاتژمێر دواخست.

دواتر بازنەی نەینەواش یەكلایكرایەوە، بەڵام تائێستا پێكهاتەكان لەسەر پارێزگای كەركوك نەگەیشتونەتە رێككەوتنی كۆتایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا