پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاسەرۆكی هەدەپە رایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ هێزە ئازادیخوازەكاندا كۆببنەوە و تا ئێستاش بڕیاری كۆتاییان لەبارەی كاندیدی سەرۆكایەتی نەداوە، دەمیرتاشیش داوا لە هاوپەیمانی میللەت دەكات، گوێ لە داواكارییەكانی هەدەپە بگرن.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ناوەندیی هەدەپە، كۆبووەوە و دوای كۆبوونەوەكەش میتحەت سانجار، هاوسەرۆكی پارتەكە رایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ ئەو هێزانەدا كۆببنەوە، كە بڕوایان بە ئازادی و دیموكراسی هەیە و بەردەوامیشن لە هەوڵەكانیان بۆ بەهێزكردنی ئەو هاوپەیمانییەتییەی لەگەڵ چەند پارتێكی دیكەی توركیادا دروستیان كردووە.
سانجار لەبارەی دابەشبوونی هاوپەیمانی میللەت وتی، لە نزیكەوە چاودێریی دۆخەكە دەكەن و تا ئێستا بڕیاری كۆتاییان لەبارەی كاندیدەكەیان نەداوە و بەردەوامن لە هەڵسەنگاندنەكانیان، بۆ دیاریكردنی كاندیدی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان.
هاوكات سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە داوا لە هاوپەیمانی میللەت دەكات، گوێ لە داواكارییەكانی هەدەپە بگرن، چونكە لە ئێستادا یەكێتیی لایەنەكان لە هەركات زیاتر پێویستە و هەموان پێكەوە دەتوانن ئاشتی و دیموكراسی بۆ توركیا دەستەبەر بكەن.