لوتکەی نێوان بایدن و پوتین دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەشاری جنێف لەسویسرا، یەکەم لوتکەی نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا دەستیپێکرد.

بەپێی بڵاوکراوەی ئاژانسەکانی هەواڵ، شانبەشانی بایدن و پوتین، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و روسیاش ئامادەییان هەیە و بڕیارە لەمیانی لوتکەکەدا دۆسیەی سەقامگیری ستراتیژی و رێگریکردن لەچەک و دۆسیەی ئاسایشی ئەلکترۆنی و مافەکانی مرۆڤ تاوتوێ بکرێن.

لایخۆیەوە پوتین رایگەیاند، هیواخوازە ئەم لوتکەیە لەگەڵ بایدن بنیادنەر بێت، لەبەرانبەریشدا بایدن وتی: هەمیشە دیداری راستەوخۆ باشترینە.

پێشتریش بایدن ئاماژەی بەوەکرد، هێڵی سور بۆ پوتین دادەنێت و روسیا لەزۆر پێشێلکارییەوە تێوەگلاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا