سەفین دزەیی: دەنگۆی وەرگرتنی 2000 کۆچبەر لەلایەن ئەڵمانیاوە دوورە لە ڕاستییەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەفین دزەیی لە زاری وەزیرێکی ئەڵمانییەوە دەنگۆی وەرگرتنی دوو هەزار کۆچبەری رەتکردەوە و وتی: ئەو وەزیرە بە فەرمی دەنگۆکەی رەتکردووەتەوە و باسی لەوەکردووە کە هیچ بنەمایەکی راستی نییە.

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، “لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، لە میانەی کۆنگرەکەی مەنامە وەزیرێکی ئەڵمانیامان بە فەرمی بینی ئەو بابەتەمان لەگەڵ باسکرد، وەزیرە ئەڵمانیەکە زۆر بە فەرمی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و وتی هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە”.

وتیشی: لە ڕووی مادییەوە بۆ هاوکاری ئەو کۆچبەرانە لە پاش گەڕانەوەیان، نە بەغداد ئەو بودجەیەی دیاری کردووە نە لە هەرێمی کوردستان ئەو بڕیارە هەیە، ئەوانەی کۆچییان کردووە هەرکەسە و بە هۆکارێک کۆچی کردووە من نامەوێت بچمە ناو وردەکاری بەڵام نە لە ژێر فشار نە لە ژێر هەڕەشەدا بووە کۆچ کردنیان، لەهەمانکاتیشدا کە دێنەوە وڵاتی خۆیانە، ئێمە پێشوازییان لێدەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە لە گەڵ لایەنەکانی ئەوروپی دەمێکە باسی ئەوە دەکەین، ئەگەر بیانەوێت خەڵک ڕوویان تێ نەکات پێویستە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە کۆمەڵێک بواردا، مەسەلەی ئابورییە، پێشکەوتنی کۆمەڵگایە، هەروەها بابەتی ئاسایشە تا خەڵک دووچاری دڵەڕاوکێ نەبێت، وە کۆمەڵێک شتی تریش هەیە دەتوانن هاوکارمان بن تا خەڵک بیر لە چوونە دەرەوە نەکاتەوە”.

باسی لەوەش کرد، “هۆکاری زەق کردنەوەی کۆچبەرانی خەڵکی کوردستان کۆمەڵێک شیکردنەوە هەڵدەگرێت ڕەنگە لە کاتی خۆیدا باس بکرێت، بابەتی کۆچ لە هەموو کاتێک و شوێنێکدا هەبووە، ئەوەی کە ئەمڕۆ بە زەقی باسی لێوەدەکرێت بەتەنها خەڵکانی هەرێمی کوردستان نین کە لە سنور گیرییان خواردووە بەڵکو ئەفغانی، سوری، لیبی و هەروەها یەمەنی و کۆمەڵێک نەتەوەی تریشی تێدایە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا