لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە28ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە شۆفێرێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ ئاشکرایکرد، کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکی دێرەبین لە قەزای زاخۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەکرد، شۆفێری بارهەڵگرەکە، کە تورک بووە کۆنتڕۆڵی لەدەستداو خۆی بە گردێکی نزیک ڕێگاکەدا کێشا.

ڕوونیکردەوە، لەئەنجامدا شۆفێرەکە گیانیلەدەستدا و زیانێکی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا