لە سنوری دیالە داعش خۆی رێكدەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەسنوری دیالە داعش سەرقاڵی خۆ رێكخستنەوەن و راهێنان لەسەر چەكی قورس دەكەن هاوكات بازگەی وەهمییان داناوەو خەڵكی ناوچەكە دەڕفێنن.

عەمید دلێر شكور رەشید فەرماندەی لیوای سێی هێزەكانی پێشمەرگە لە دیالە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە ناوچەی چەمی شێخ باوە و ناوچەی گوڵەجۆ تا دەگاتە زەنانە ناوچەیەكی چۆڵە، داعش سوودی لە چۆڵی ئەو ناوچەیەو ئاڵۆزییە سیاسییەكانی عێراق وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سنوری دیالە داعش ئەمیرێكی نوێیان داناوە و سەرقاڵی راهێنانن لەسەر قەناس و هاوەن و بازگەی وەهمی دادەنێن و خەڵكیش دەڕفێنن.

باسی لەوەشكرد، ناوەندی هەماهەنگی نەكراوەتەوە لە نێوان هێزەكانی عێراق و هێزی پێشمەرگە، حكومەتی عێراقی خۆی لەو بابەتەنادات ئەوانیش ناتوانن بچنە ناوچەیەكەوە كە سنوری هێزی عێراقی بێتن بەوهۆیەشەوە داعش سوودی لەو بۆشاییە ئەمنییە وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا