وەزیری بەرگری لوبنان سەردانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، مۆریس سەلیم وەزیری بەرگری لوبنان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بارەگای وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەغدا.

لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ مۆریس سەلیم واژۆکردووە کە تایبەتە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبواری سەربازیدا”.

ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری لوبنان هاوکاتە لەگەڵ وادەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا کە پێش وادەی خۆیان لە عێراق کشانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا