پۆڵەتیك پرێس
بەهۆی نەدانی مووچەو بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، فەرمانبەرانی كۆمەڵگەی باجەكانی سلێمانی گردبوونەوەو بایكۆتی دەوامیان كرد.
یەكێك لەو فەرمانبەرانە بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سەرەڕای نەبوونی مووچە، بەڵام ئێستاش دەوامێكی زۆریان پێدەكرێت، بۆیە ئەوانیش بڕیاریانداوە چیتر قبوڵی نەكەن و دەوام راگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لەناو زۆرێك لە كارمەندەكانیاندا نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوەو مەترسی بۆسەر ژیانیان دروستكردووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، زیاتر لە 50 رۆژە حكومەتی هەرێم نەیتوانیووە مووچەی فەرمانبەران دابین بكات، ئەوەش نیگەرانی لێكەوتوەتەوەو مامۆستایانیش بایكۆی دەوامیان كردووە.