كۆمەڵی دادگەری بۆ هەڵبژاردن خۆی یەكلاكردەوە

پۆڵتیك پرێس

بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەری كوردستان رایدەگەیەنێت “وەك كۆمەڵی دادگەری بڕیارمانداوە بە لیستی سەربەخۆی بەشداری هەڵبژارندی داهاتووی عێراق بكەین”.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەشێك لە حزب و لایەنەكانیش خۆیان بۆ بەشداریكردن یان نەكردن لەو هەڵبژاردنە یەكلاكردۆتەوە.

بێستون حەمە ساڵح، بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەری كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “ئێمە بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەین و پێنج كاندیدیشمان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەیە”.

بەرپرسەكەی هەڵبژاردنی كۆمەڵی دادگەری وتیشی “دوو كانیدمان هەیە لەسلێمانی و سێ كاندیدیشمان لە هەولێر، بەڵام لە دهۆك و ناوچە كوردستانیەكان هیچ كاندیدێكمان نابێت”.

لەبارەی ناوی كاندیدەكانیان ئاماژەی بەوەكرد، لەسەر بازنەی سلێمانی مرواری محەمەد، ئەحمەد حاجی رەشید ، سۆران عومەر بەشدارن، لە بازنەی هەولێر عەبدولستار مەجید و قومریە شێخ محەمەد بەرزنجی كاندیدی كۆمەڵی دادگەرین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا