سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی کشمیش

پۆڵەتیک پرێس

کشمیش ترێی وشککراوەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، هەروەها وەک دژەهەوکردن و ئۆکسان کاردەکات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

کشمیش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە و پێست هەیە، ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە پارێزگاری لە شلەمەنیەکانی جەستە دەکات و کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، دەوڵەمەندە بە ئاسن کە بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆکەسورەکان پێویستە و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات، هەروەها بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp” کشمیش ئەم سوودە سەرسوڕهێنەرانەی دیکەی هەیە:

-بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن یارمەتی خەوێکی ئارام دەدات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدات.
-دەوڵەمەندبوونی بە ئاسن هۆکارێکە بۆ چالاکبوونی سوڕی خوێن ئەوەش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و قژ هەیە.
-پارێزگاری لە تەندروستی ددانەکان دەکات، یارمەتی بەهێزبوونیان دەدات و ڕێگری لە کلۆربوونیان دەکات.

فوائد الزبيب الأصفر - مجلة هي

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا