داوا دەكرێت بۆ تێپەڕاندنی بودجە رێككەوتنی سیاسی بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرەڕای خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای بودجە، بەڵام لەئێستادا پەرلەمانتاران جەخت لەوەدەكەنەوە تێپەڕاندنی تەواوەتی پرۆژە یاساكە پێویستی بە رێككەوتنی سیاسی هەیە.

جەمال شكور پەرلەمانتاری عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاساكە كرا، بڕیارە رۆژی دوو شەمە 11ی كانوونی دووەم پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكات، راپۆرتی لیژنەی دارایی و ئەو تێبینیانەی هەیانە لەسەر پرۆژە یاساكە دەخوێندرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا رێككەوتنێكی سیاسی نەكرێت، پرۆژەكە ناخرێتە دەنگدانەوە و تێناپەڕێندرێت.

لەبارەی پشكی هەرێمیشتەوە وتی، “دەبێت حكومەتی هەرێم ئەو خاڵانەی داواكراوە لە پرۆژە بودجەكەدا جێبەجێی بكات، هەروەها پێشتر رێككەوتنێكی سیاسی لەگەڵ حكومەتی عێراق بكات، ئەگەرنا تێپەڕاندنی پشكی هەرێم ئەستەمە”.

پێشتریش محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا رێككەوتنی سیاسی نەكرێت پرۆژە یاساكە ناخاتە دەنگدانەوە.

رۆژی شەممە 9ی كانوونی دووەم پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 كرد، پشكی هەرێمیش لە پرۆژە یاساكەدا بە 12.67% دیاریكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا