پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، “سروشتی کۆلێرا وایه به‌هۆی پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌وەیە، له‌و دوو هۆکاره زیاتر نییه”.
لەبارەی دۆخی کۆلێرا لە سلێمانی هێرش سەید سەلیم بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بارودۆخی توشبوون به سکچون و ڕشانه‌وه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی زۆر زیادی کردووه، ئێستاش حاڵه‌ته‌کان له‌به‌رزبوونەوەدان و ئاماره‌کان له‌به‌رزیدان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دوێنی و ئه‌مڕۆ تۆزێک بارۆخه‌که هێوربۆته‌وه له‌چاو ڕۆژانی پێشوووتر ڕێژه‌ی داخلبوون که‌مێک که‌متر بووه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هێشتا به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه بڕۆین، چونکه ده‌بێت ئاماره‌کان چه‌ند ڕۆژێک به‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌دا بڕوات و به‌ره به‌ره که‌مبێته‌وه ئینجا ده‌توانین ڕایبگه‌یه‌نین حاڵه‌ته‌کان له که‌مبوونه‌وه‌دان”.
لەبارەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا باسی لەوەکرد، “سروشتی کۆلێرا وایه شێوازی بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی له‌ڕێگه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌یه واته سه‌رچاوه‌ی ئاو و خواردنی پیسبوو به میکرۆبه‌که ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌دیکرا له شوێنێکدا که خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی زۆره، ئێمه زیاتر گومانمان بۆ پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو ده‌چێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مساڵیش تۆزیک وشکه‌ساڵیه و خه‌ڵک سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی به‌کارده‌هێنێت بۆ ئاوی خواردنه‌وه یاخود بۆ به‌کارهێنان پێشبینی ده‌که‌ین ئه‌مه هۆکاری سه‌ره‌کی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆلێرا بێت له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری. ”
ئەوەشی خستەڕوو، “ئه‌گه‌ر حاڵەتەکانی توشبوون به‌رده‌وام بێت به‌دڵنیاییه‌وه په‌تاکه له‌حاڵه‌ت ده‌رده‌چێت و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری و ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان پڕ ببن و ده‌رمان و پێداویستی پزیشکی بەشنەکات و ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان زیاد ده‌بێت خوانه‌خواسته ئێمه هیوای ئه‌وه ناخوازین و پێشبینی ئه‌وه‌ش ناکه‌ین که به‌وشێوه‌یه بێت چونکه کۆلێرا وه‌کو کۆرۆنا نییه پێشینه‌یه‌کی باشمان هه‌یه له‌سه‌ر کۆلێرا ده‌توانین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین”.
لە کۆتاییشدا وتی، “ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پاڵپشتی ماددی حکومه‌ته که پێویسته له‌ڕووی دابینکردنی پێداویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌کان بکات بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئه‌و په‌تایه به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بڵاوببێته‌وه”.