نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان، نرخی نەوت تا ڕادەیەک بەجێگیری ماوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

مانەوەی نرخی نەوت لەم ئاستەدا کە بەبەراورد بە ماوەی رابردوو تا رادەیەک لە نزمیدایە، هاوکاتە لەگەڵ داواکارییەکانی ئەمریکا بۆ زیادکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بەمەبەستی زاڵبوون بەسەر ئەو قەیرانە ئابوورییەی بەرۆکی جیهانی گرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا