پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 31 هەزار کەس کە دەرچووانی ساڵی 2017 و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و سێ یەکەمەکانن دادەمەزرێنرێن.
ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” مەحمود تەمیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدڕاڵی، سەردانی چاودێری دارایی کردووە و لەگەڵ سەرۆکی دیوانەکە و سەرۆکی دەستپاکی کۆبووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، مەحمود تەمیمی ڕایگەیاندووە، ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی لیستێکی دامەزراندن دەکەن، کە 31 هەزار و 418 پلەی وەزیفی و دەرچووانی ساڵی 2017 و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و سێ یەکەمەکان لەخۆدەگرێت.
مەحمود تەمیمی ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی نوێکردنەوەی داتای هەموو ئەو کەسانەی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دامەزراندن دەیانگرێتەوە، قسەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی کردووە.