بومەلەرزەیەك لە پارێزگای مەڕەش روویدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پارێزگای مەڕەشی باكووری كوردستان بوومەلەرزەیەك روویدا، ئافاد دەڵێت، گوڕی بوومەلەرزەكە 5.3 پلە بووە بە پلەی رێختەر.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی كارەساتی لەناكاو و فریاگوزاریی توركیا (ئافاد)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەر لە شارۆچكەی گۆكسوونـی سەر بە پارێزگای مەڕەش لە باكووری كوردستان روویداوە.

هەر بەگوێرەی ئافاد بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 12.9 كیلۆمەتر بووە و لە پارێزگاكانی دەوروبەر هەستی پێكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە بەیانیی ئەمڕۆ هەر لە مەڕەش بوومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر روویدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا