وەزارەتی دارایی و ئابوری داوایەكی یاسایی بە بەهای75 ملیار دینار لە كۆمپانیایی نالیا بردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای بردنەوەی داوایەكی وەزارەتەكە لە كۆمپانیای نالیا، پێویستە كۆمپانیای ناوبراو بڕی 75 ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و لە بەرامبەردا حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سەرجەم ئەو موڵكانەی كە لای حكومەت بارمتەیە تاوەكو پاكتاوی ئەو قەرزو سودانە‌ بكات كە لای كۆمپانیاكە‌یە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمدا هاتووە، بە پێی بڕیارێكی سەرۆكایەتی دادگایی پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان ژمارە90 / دەستەی شارستانی تێهەڵچوونەوە/2021/راستكردنەوە لە25_10_2021 وەزارەتی دارایی وئابوری داوایەكی لەبەرژەوەندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یەكلاكردەوە .

ئەوەشخراوەتە ڕوو، بەرێوبەری ڕێگەپێدراوی كۆمپانیاكە پێویستە نزیكەی75ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری وەكو قەرز و سودی بانكی كەڵەكەبوو.

باس لەوەشكراوە، ئەم داوایە لە كاتێكدایە كە چەند ساڵێك لەومەوبەر كۆمپانیایی ناوبراو داوایەكی دژی وەزارەتی دارایی و ئابوری بەرزكردەوە كە تێیدا داوای لابردن و كەمكردنەوەی سودەكانی دەكرد.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمدا لە بارەی شێوازی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە لە كۆمپانیای نالیا باس لەوەكراوە، كۆمپانیای نالیا لە پاش دۆڕاندنی ئەم داوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سەرجەم ئەو موڵكانەی كە لای حكومەت بارمتەیە تاوەكو پاكتاوی ئەو قەرزو سودانە‌ بكات كە لای كۆمپانیاكە‌یە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا