بەهۆی تێکشکانی بەلەمێکی کۆچبەران لە دوورگەیەکی ئیتاڵیا 41 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی ئابی 2023، بەلەمێکی کۆچبەران بە خۆیی و سەرنشینەکانییەوە لە دوورگەی لامپێدووسای وڵاتی ئیتاڵیا تێکشکا و لە ئەنجامدا 41 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ANSAـی ئیتاڵی، کە لە زاری 4 سەرنشینی رزگاربووی ناو بەلەمەکەوە دەڵێت، ئەو بەلەمە کۆچبەری لە شاری ‘سفاقس’ی تونسەوە گواستۆتەوە بۆ ئیتاڵیا و لە رێگەی چوونیان بۆ ئەو وڵاتە، لە نزیک دوورگەی لامپێدووسا تێکشکاون و نوقمی ئاو بووە.

بەپێی راپۆرتێكی کەناڵی بی بی سی بەریتانی، تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 1800 کۆچبەر لە رێگەی پەڕینەوە لە باکوری ئەفریقا بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا