پۆڵەتیك پرێس:
بزووتنەوەی گۆڕان هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری ئێستای سلێمانی دەكاتە سەرۆكی قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو بزووتنەوەی گۆڕان دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، لەسەر داوای عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانو كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا رازی بوون بەدانانی هەڤاڵ ئەبوبەكر بە سەرۆكی لیستی بزووتەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هەڤاڵ ئەبوبەكر سەرۆكایەتی لیستی قەوارەی گۆڕان لەپارێزگای سلێمانی دەكاتو بۆ ئەو مەبەستەش دەست بەئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی بەفەرمی ئەوە رابگەیەنرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی سێ شەممە هەڤاڵ ئەبوبەكر لەگەڵ چیا نەوشیروان مستەفا كۆبوونەوەو دوای كۆبوونەوەكەش لە پۆستێكدا رایگەیاند، كە دەست بە “قۆناغێكی نوێی سیاسیو دەوڵەتداری دەكەن”.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەمانگی 10ی داهاتوو بەرێوەدەچێتو لایەنەكان لەئێستاوە دەستیان بەئامادەكاری كردووە، بۆ ئەوەی ناوی لیستەكانیان پێشكەش بكەن.