بەڤیدیۆ.. سەدان تورک لە ئەنقەرە بۆ کوشتنی پەنابەرە سورییەکان دەگەڕێن

Featured Video Play Icon

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەزاران گەنج و پیاو و ژن و منداڵی تورک رژانە سەر شەقامەکانی ئەنقەرە بەمەبەستی گەڕان بەدوای سورییەکاندا تا بیانکوژن و ئۆتۆمبێل و دوکانی هاوڵاتییە سورییەکان بسوتێنن.

لە چەند ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە دەرکەوتووە، هەزاران تورک دەڕژێنە سەر شەقامەکانی شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و بە دار و ئاڵای تورکیا و چەکەوە دەگەڕێن بەدوای سورییەکاندا تا بیانکوژن.

هەر لە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتووە، ئەو تورکانە هێرش دەکەنەسەر ماڵی سورییەکان لە ئەنقەرە و پەنجەرەی ماڵەکان دەشکێنن و دوکان و شوێنەکانیان وێران دەکەن.

بەپێی قسەی چالاکوانان، ئەم توڕەییەی تورکەکان دەگەڕێتەوە بۆ رووداوی کوژرانی هاوڵاتییەکی تورک لەسەر دەستی گەنجێکی سوری بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت.

چالاکوانان ئاماژە بەوەش دەکەن، کۆمەڵێک گەنجی رێکخراو لەژێر ناوی “ئەتامان کاردیلیشکی” کە زۆربەیان تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 25 ساڵدایە، هەستاون بە تێکدانی موڵکی سورییەکان بەتایبەتی کوردەکان و دروشمی “سورییەکان بکوژ و دز”ن دەڵێنەوە.

بەپێی زانیاری میدیاکانی تورکیاش، گەنجێکی سوری لەسەر دەستی هێرشبەرە تورکەکان کوژراوە و تا ئێستاش چەندین بریندار هەن.
جێی باسە، هەتا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار و دەسەڵاتدارانی تورکیا نەهاتوونەتە سەر هێڵ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا