خۆپیشاندان لە فەڕەنسا بەردەوامە و ماکرۆن توندوتیژی ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خۆپیشاندەرانی توڕە بەردەوامن لە خۆپیشاندان دژی ئەو چاکسازییانەی مووچەی خانەنشینان کە سەرۆکی فەڕەنسا پێشنیازی کردووە. لە بەرامبەریشدا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا توندوتیژی ڕەتدەکاتەوە.

لەوبارەیەوە سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی خۆپیشاندانەکەوە جوڵەی شەمەندەفەر خاوبووەتەوە و ڕێگری لە پۆلێک بارهەڵگر کراوە بگەنە بەندەری مارسیلیا.

هاوکات، لە دوێنێوە زیاتر لە 450 خۆپیشاندەر لەناو پاریس و دەرەوەی پاریس دەستگیرکراون.

ئەوەش هاتووە، نزیکەی 400 پۆلیس و پیاوانی ئەمنی بەهۆی توندوتیژییەکانەوە بریندار بوون و هێشتا کارمەندانی خۆڵ و خاشاک بەردەوامن لە بایکۆت و زبڵدانە پڕەکان بوونەتە هێمای ئەم خۆپیشاندانانە.

لە بەرامبەردا ماکرۆن ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە دژی کاری توندوتیژی دەوەستینەوە و ئەو یاسایەی پەیوەستە بە سیستمی خانەنشینییەوە، بەڕێگەی یاسایی پەسەندکراوە، دووپاتیشی کردەوە، “هیچ شوێنێک نییە بۆ توندوتیژی لەناو دیموکراسیەتدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا