قوباد تاڵەبانی: جگە لە دژە تیرۆری كوردستان هیچ هێزێكی دیكە لە فڕۆكەخانەی عەربەت نەبووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە تۆركیڵد بیگ نوێنەری یەكێتی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا رووداوی هێرشكردنەسەر هێزەكانی دژەتیرۆر لە فڕۆكەخانەی عەربەت تاوتوێكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەمە 20 ی ئەیلولی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، نوێنەری یەكێتی ئەورووپا بە توندی ئیدانەی بۆردومانكردنی فڕۆكەخانەی عەربەتی كرد و هیوای خواست جارێكی دیكە رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.

جێگری سەرۆك وەزیران لەمبارەیەوە رایگەیاند، ئەم رووداوە پێشهاتێكی مەترسیدارە و تیایدا هێزێكی رەسمی عیراقی و كوردستانی كراوەتە ئامانج كە هێزی دژەتیرۆری كوردستانە و بۆ هەموو لایەكیش ئاشكرایە كە ئەو هێزە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە درێژایی دوو دەیە هاوكار و هاوپەیمانی سەرەكی هێزەكانی هاوپەیمانان بووە لە شەڕی دژەتیرۆردا.

قوباد تاڵەبانی بە توندی پاساوی لایەنی هێرشبەری رەتكردەوە و رایگەیاند: شەهیدەكان و بریندارەكانی رووداوەكە هەموویان پێشمەرگەی قارەمانی كوردستان و ئەندامی هێزەكانی دژەتیرۆر بوون و بە هیچ شێوەیەك جگە لە هێزی دژە تیرۆر هیچ هێزێكی دیكە لە فڕۆكەخانە نەبووە.

جێگری سەرۆك وەزیران داواشیكرد حكومەتی عیراق و هاوپەیمانان و یەكێتی ئەورووپا بۆ پاراستنی سەروەری عیراق و رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلكارییانە هەنگاوی كردەیی بنێن و سنوورێك بۆ ئەو هێرشە سەربازییانە دابنێن كە دەكرێنەسەر خاكی هەرێم و عیراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا