وادەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە14ی ئایار، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 دەدرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارە بەمزوانە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی دەربارەی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرسێ ساڵەکە تەواوبکات.

ئاماژەی بەوەکرد، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت لەسەر دەنگدان و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجام دەدات، چونکە یاسایەکی گرنگە و هەموو هاوڵاتیانی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکان چاوەڕێی پەسەندکردنی دەکەن.

ڕوونیکردەوە، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا