ئیسرائیل بەرپرسیارێتی بەئامانجگرتنی کەشتیە ئێرانیەکەی گرتەئەستۆ

پۆڵەتیک پرێس

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە لەوەی بەرپرسە لە هێرشکردنەسەر کەشتی ساویزی ئێرانی.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل بە ئەمریکای وتووە، رۆژی سێشەممە وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی لە ماوەی رابردوودا ئێران کردیەسەر کەشتیە ئیسرائیلییەکە، ئیسرائیل کەشتی ساویزی ئێرانی کردووەتەئامانج.

پێشتریش ئاژانسی “تەسنیم”ی نزیک لە حکومەتی ئێران رایگەیاند، کەشتی ساویز لە دەریای سور لەڕێی مینی دەریاییەوە هێرشی کراوەتەسەر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا