پۆڵه‌تیك پرێس:
ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) له‌نێوخۆی سوریا ده‌ستی به ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌په‌گه دیارنامێنێت، میدیای توركی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و فه‌رمانده‌یه ناوی ئیبراهیم بابات-ه و پله‌ی لیوای له‌نێو یه‌په‌گه هه‌یه.
میدیای توركی ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بابات كردووه و ده‌ركه‌وتووه خه‌ڵكی شاری قامیشلۆیه، دانی به‌وه‌دا ناوه پلانی هێرشكردنه سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی توركیای له‌سه‌ر سنوری سوریا هه‌یه.
پێشتر زانیاریی ئه‌وه ئاشكرابوو كه میتی توركی له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستیكردووه به ڕفاندنی نه‌یاره‌كانی توركیا و گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ڕفاندنی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای یه‌په‌گه پێشهاتێكی نوێیه.
چاودێران پێیانوایه ڕفاندنی به‌رپرسانی باڵای یه‌په‌گه له‌لایه‌ن توركیاوه، ده‌بێته هۆی گرژیی له‌نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره، به‌وپێیه‌ی یه‌په‌گه هاوبه‌شێكی كاریگه‌ری ئه‌مریكایه له‌شه‌ڕی داعش.