نرخی نەوت بەرزترین ئاستی چەند مانگی رابردوو تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزترین ئاستی جیهانی تۆماركرد، كە هەر بەرمیلێكی لە 46 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكراوەو لەمانگی سێی رابردووەوە ئەو نرخەی تۆمار نەكردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 43 سەنت بەرێژەی 0.90٪ بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 46.49 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسی نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 45 سەنت بەرێژەی 1.1٪ بەرزبووەتەوە، هەر بەرمیلێكی بە 43.51 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەو هەواڵانەوە هەیە، كە بەم نزیكانە رێگە بە بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینانە دەدرێت بۆ كۆرۆنا بەرهەمهێنراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا