رێژەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمریكا بەرزبووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریكا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بۆ 245 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا بەرزبۆتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریكا ، تێكڕای هاوردەكردنی نەوتی خاوی ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە نۆ وڵاتەوە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 556 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا.

ئەوەش هاتووە ، ئەمەریكا هاوردە كردنی نەوتی خاوی لەعێراقەوە بە ڕێژەی 245 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرزكردووەتەوە، لە كاتێكدا هەفتەی پێشوو ئەو رێژەیە 88 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێكدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا