پرۆژە یاسای بودجە ئامادەكراوە بۆ دەنگدان

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجەی عێراق ئامادەیە بۆ دەنگدان و هیچ مەرجێكیش لە دژی هەرێمی كوردستان نییە و گفتوگۆی سیاسی درێژەی هەیە.

ڕیاز مەسعودی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند:”كارەكانی خوێندنەوەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 لەلایەن لیژنەی دارایی بە ڕێژەی 96 ٪ تەواو كراوە و لە سەروبەندی ناردنیدایە بۆ پەرلەمان، بۆئەوەی ئەندامانی پەرلەمان پێداچوونەوەی بۆبكەن و بخرێتە دەنگدانەوە.

ئەو پەرلەمانتارە داوای لە هەرێمی كوردستان كرد، لە رێگەی یاسا و دەستورەوە كاربكات بۆ گەڕاندنەوەی مافی فەرمانبەرانی هەرێم.

باسی لەوەشكرد، هیچ مەرجێك لە دژی هەرێمی كوردستان نییە و چارەسەری سیاسیش لە ئارادایە.

گفتوگۆكانی شاندی هەرێم و ناوەند بەردەوامە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە شاندی هەرێم بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و پێش ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی بخرێتە دەنگدانەوە لەگەڵ فراكسیۆنە شیعەكان كۆببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا