پۆڵه‌تیك پرێس:
چوار په‌رله‌مانتاری شیعه له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نن، زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ریه‌كه له عه‌دنان زه‌رفی، محه‌مه‌د ده‌راجی، محه‌مه‌د شیاع سودانی و مه‌زاحم ته‌میمی، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، دژی ئه‌وه‌ن زیان به‌خه‌ڵكی كوردستان بگات، ده‌شڵێن “تێگه‌یشتنمان بۆ هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی كورد هه‌یه”.
ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا داواده‌كه‌ن په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت له نوێنه‌رانی پارێزگاكان، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند.
هاوكات به‌پێویستی ده‌زانن ئه‌و لیژنه‌یه پرسی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق یه‌كلابكه‌نه‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا بێت.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق یاسای قه‌رزی تێپه‌ڕاند، كه له‌یاساكه‌دا پشكی كورد به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به به‌غدا.