پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق گه‌یشتبێتنه رێككه‌وتن و ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ى كراوه ته‌نها لێكتێگه‌یشتنه”.
قوباد تاڵه‌بانی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌میانى به‌شداریكردنى له كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایى و سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت و وزه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌غدا و هه‌رێم له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، به‌ڵام وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و دانوستان به‌رده‌وامه.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 نه‌كراوه، ئه‌وه‌ى كراوه ته‌نها لێكتێگه‌یشتنه.
وتیشى، “ئه‌وه‌ى كراوه پێى ناوترێت رێككه‌وتن، چونكه هه‌ركاتێك پرۆژه بودجه‌كه له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر درا و تێپه‌ڕى و له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه په‌سه‌ندكرا، ئه‌و كات پێى ده‌وترێت رێككه‌وتن”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌وته‌ى حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پرۆژه یاسای بودجه بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردن بگاته په‌رله‌مانى عێراق