پۆڵه‌تیك پرێس
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانیكردنی پارتی و په‌كه‌كه له‌بادینان ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، فراكسیۆنه‌كه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی كردوه و ئه‌و شه‌ڕه‌ش به شه‌ڕی پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه وێناناكه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان پارتی‌و په‌كه‌كه دروست بووه، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له گوندی چه‌مانكێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له سنووری پارێزگای دهۆك پێكدادانان له‌نێوانیاندا روویدا، دوای ئه‌و رووداوه‌ش به‌رپرسانی پارتی و به شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و په‌كه‌كه ناویان برد.
لوقمان وه‌ردی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ سه‌ردانیكردنی پارتی و په‌كه‌كه له سنوری ناوچه‌ی بادینان دروستبكرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “كاری لیژنه‌كه بریتی بێت له به‌رگرتن له‌و شه‌ڕه چاوه‌ڕواننه‌كراوه نه‌خوازراوه‌ی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه، كه له‌ڕابردودا خه‌ڵكی كوردستان باجێكی قورسی شه‌ڕی ناوخۆی داوه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌رجۆره شه‌ڕێكی نێوان كورد و كورد و نیشاندا و وتی، “به‌شێك له فراكسیۆنه‌كان ده‌یانه‌وێت كۆبونه‌وه‌ی نایاسایی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوانه‌ی له‌باره‌ی شه‌ڕی پارتی و په‌كه‌كه‌وه ده‌ركراون به‌شێكیان بۆنی شه‌ڕ و خوێنیان لێدێت، ئێمه‌ش دژی ئه‌و جۆره ڕاگه‌یه‌ندراوانه‌ین”.
“ئه‌م دۆخه‌ی كه له‌كوردستان هه‌یه گومانی تێدا نیه له‌ژێر كاریگه‌ری فشاری توركیایه، توركیاش هه‌ژمونی خۆی له‌هه‌رێم به‌ته‌واوی باڵاده‌سته، به‌تایبه‌ت له سنوری بادینان و به‌شێك له پارێزگای هه‌ولێر، بۆیه ئه‌مه‌ی رویداوه هه‌رگیز شه‌ڕه پێشمه‌رگه و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه نیه، به‌ڵكو وا وێنای ده‌كه‌ین شه‌ڕی كورد و كورد هێڵی سوره و هه‌مو ڕێكارێك ده‌گرینه به‌ر بۆ ڕێگریكردن له شه‌ڕ، تاكه چا‌ره‌سه‌ریش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دیالۆگ”. لوقمان وه‌ردی وای گوت.