پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ناحیەی پیرەمەگروون لە سنووری پارێزگای سلێمانی، كەسێك هەڵدەكوتێتە سەر ماڵێك، سێ ئەندامی خێزانێك دەكوژێت كە دوو برا و كوڕی یەكێك لە كوژراوەكانە.
ئەمشەو لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بە هۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كەسێك هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵێك و دوو برا و كوڕی یەكێكیانی كوشتووە و هاوسەری یەكێك لە كوژراوەكانیشی بریندار كردووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس تەرمی كوژراوەكان گەیەندراوەتە پزیشكی دادی سلێمانی و بریندارەكەش رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراوە، هەروەها هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردووە بۆ دۆزینەوەی تەقەكەرەكە و دەستگیركردنی.