پۆڵەتیك پرێس
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا قەرەبوی کەسوکاری قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیبن خهتیب لەبەغدا بکاتەوە و هەرخێزانێکیش 10 ملیۆن دینار وەردەگرێت.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران لەكۆبونەوەی نائاسایی ئەمرۆ شەممەدا بڕیاریدا فەرمانگەی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیران رابسپێرێت بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەک بۆ قوربانیان و شەهیدانی نەخۆشخانەی ئیبن خهتیب بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمان بکرێت.
هەروەها راشیگەیاندووە بڕیاردراوە بۆ هەرخێزانێک کە كەسێكیان لەرووداوی ئاگركەدا گیانی لەدەستدابێت یان برینداربوبێت بڕی 10 ملیۆن دیناری پێبدرێت.
شەوی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لەبەغدای پایتەختی عێراق ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە و ئامارەکانی گیانلەدەستدان لەزیادبووندایە.
خالید میحنە، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب 82 کەس گیانیان لەدەستداوە و 110 کەسیش بریندار بوون.