پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، هەندێک بەرنامەمان هەبووە کە چۆن بتوانین بەبێ بەرامبەر یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دروست بکەین.
ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون خراوەتە تەندەر، هەندێ بەرنامەمان هەبووە کە چۆن بتوانین بە بێ بەرامبەر یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دروست بکەین، لە سنووری دهۆک ئەوەمان کردووە و لە هەولێر خەریکە تەواو دەبێت، لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکەش دەیکەین.
وتیشی، نابێت کەمی نرخ لەسەر حسابی خراپی کوالێتی بێت، دەبێت خەڵکیش متمانەیان هەبێت و خوانەخواستە تووشی بوومەلەرزەیەک بوو، توانای خۆڕاگریی هەبێت، نرخیش بە گوێرەی خواست دەگۆڕێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد، “بۆ ئەوەی خەڵک سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، دەبێت چەندین کۆمەڵگەی گەشتیاری دروستبکەین، وەکو ڤێلا، میوانخانە، هۆتێل، خانووی کرێ، ئەمانە هەموویان بە زانستییانە دیراسە کراون، جگە لەمانە بەپێی رێژە، دەبێ خزمەتگوزاری زیاتر بکرێت”.