هێرشی مووشەكی دەكرێتە سەر شاری هەولێر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ڕێگەی چەند درۆنێكەوە هێرشكرایە سەر شاری هەولێر و هێرشەكە لە نزیك گوندی براغ و بە دووری سێ‌ كیلۆمەتر لە نزیك كۆنسوڵخانە نوێیەكەی ئەمریكاوە بووە.

جگە لەو هێرشە دوو هێرشی دیكەی لەو شێوەیە لە نزیك گۆمەسپان روویداوە.

هێرشەكە لە رێگەی درۆنی تی ئێن تیڕێژكراو بووە، دووان لە تی ئێن تییەكان تەقیونەتەوە و یەكێكان نەتەقیوەتەوە، یەكێك لە تی ئێن تییەكان بەر باخێك لە گوندەكە كەوتووە، دوابەدوای هێرشەكانیش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

تا ئێستا هیچ لایەنێكی فەرمی لە حكومەتی هەرێم زانیاری لەسەر ئەو رووداوە بڵاونەكردووەتەوە و هیچ كەس و لایەنێكیش هێرشەكانی نەخستووەتە سەر ئەستۆی خۆی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا