یەکێتی تونس داوای پێکهێنانی حکومەتی بچوک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداری گشتی یەکێتی تونس ڕایدەگەیەنێت “یەکێتیەكەم پێسویستی بە دروست کردنی حکومەتێکی بچوکە لە تونسدا”.

نورەدین ئەلتەبوبی ئەمینداری گشتی یەکێتی تونس ڕایگەیاندووە “بەسەرکردایەتی سەرکردەیەکی بە ئەزموون یەکێتی تونس پێویستی بە دروست کردنی حکومەتێکی بچوکە”
دەشڵێت “بوونی سەرکردەیەکی بە ئەزموون، دەتوانێت ئاماژەی ئەرێنی بدات بە تونسیەکان و بەخشەرە نێودەوڵەتیەکان”.

بەوتەی ئەلتەبوبی سیاسەتی ئەو وڵاتە پشت بە چەند تەوەرێکی دیاریکراو دەبەستێت، هەروەها تونس پێویستی بە هاوکاری وڵاتانە بە تایبەت دوای تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی ئەو ولاتە.

ئەمینداری گشتی یەکێتی تونس ئاماژە بەوەشدەكات، دانیشتنی دەستەکەیان بەهەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە، لە چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ستراتیجی سەرۆک کۆمار بۆ داهاتووی ناوچەکە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستادا تونس لە چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی نەخشە ڕێگایەکی دڵخۆشکەرە کە نیازی هەیە جێبەجێی بکات، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا