پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ئاماری مانگێکی شەڕ و پێکدادانەکانی دژی سوپای تورک بڵاوکردەوە، کە لە 14ی نیسان بۆ 14ی ئایاری 2022 تۆمارکراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری شەرو پێكدادانی مانگێكی دژی سوپای توركیا ئاشكرا كرد، كە 427 سەربازی توركیا كوژراون و 88 دیكە برینداربوون و گەریلاش 343 چالاكی ئەنجامداوە.
لەو راگەیەندراوەدا كە ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2022 بڵاوكرایەوە، تێیدا ئەوە خراوەتەروو كە سوپای توركیا 164 جار بە بۆمبی كیمیایی لە سەنگەرەكانی هێزەكانیانی داوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە 427 سەربازی توركیا كوژراون و 88 ی دیكەش برینداربوون.
دەوڵەتی توركیا چەندین جار لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتیەوە هێرشی ئەنجامداوە و بارەگاكانی لە باشووری كوردستان بەشێوەیەكی چالاك بەكارهێناوە لەو هێرشانەدا و لەو ناوچانەوە هێزی ناردە ناوچەكانی شەڕ.
هەپەگە ئەوەشی خستووتەڕوو، کە سوپای تورک 164 جار چەکی کیمیایی بەرامبەر گەریلاکان بەکارهێناوە.