ئەنجومەنی وەزیران خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتیان تاوتوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دۆخی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتیان تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 24ـی ئابی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، کۆبوونەوەکە دوو بڕگە لە خۆ دەگرێت، کە یەکەمیان خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەربەست و کێشەکان و پێشنیار و چارەسەر بۆیان.

هاوکات، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری سەبارەت بە پرۆژەکانی خزمەتگوزاریی گشتی کە لە تەمەنی کابینەی نۆیەم جێبەجێکراون یان لە قۆناغی جێبەجێ کردندان لە داشبۆردی پرۆژەکان کە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە کاری لەسەر کراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا