بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەهید لیوا شێركۆ فاتیح و لیوا حسێن مەنسوور دوو نموونەی باڵای خەبات و خۆڕاگریین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵیادی شەهیدبوونی لیوا شێركۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مەنسووردا پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “ئەوان مێژوویەكی پڕ لە شانازی و داستانێكی پڕ لە نەبەردین، لە رۆژە سەختەكاندا بە رۆحێكی یەكێتییانەوە بەگژ تاریكیدا دەچوونەوە و تاكو شەهیدیش بوون”.
دەقی پەیامەكە:
لیوا شێركۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مەنسوور، دوو نموونەی باڵای خەبات و خۆڕاگریین لەپێناو خاكی كوردستان و سەرفرازیی خەڵكەكەیدا.
ئەوان مێژوویەكی پڕ لە شانازی و داستانێكی پڕ لە نەبەردین، لە رۆژە سەختەكاندا بە رۆحێكی یەكێتییانەوە بەگژ تاریكیدا دەچوونەوە و تاوەكو شەهیدیش بوون، لەو رێبازە پیرۆزەی خەبات لایاننەدا و بەخوێنی خۆیان كوردستانیان پاراست.
ئەمڕۆ كە یادی ئەو دوو فەرماندە تێكۆشەرە دەكەینەوە، بەڕێزەوە یاد و یادەوەرییەكانیان وەبیرخۆمان دەهێنینەوە و لەبەرامبەر ئازایەتی و جوامێریاندا، سەری رێزمان دادەنەوێنین.
دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و سەرفرازیی بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا