لە هەرێم کەمترین ڕێژەی مردنی ڕۆژانە بە کۆرۆنا تۆمار کرا

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، کەمترین ڕێژەی مردن لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تۆمار کراوە .

وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو لە بارەی ئامارەکانی کۆرۆناوە ئاماژەی بەوە کردووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩١٩ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون، ٨٨٠ توشبووش چاکبوونەتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج کەس لە هەموو هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش کەمترین ڕێژەی مردنە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بە ڤایرۆسەکە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەشڵێت: یەکێک لەوانەی گیانیان لەدەست داوە لە سلێمانی بووە، یەکێکیشیان لە دهۆک، سێ کەسیشیان لە هەولێر بوون.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا