پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی سلێمانی رەتیدەكاتەوە گرژی لەنێوان هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی راپەڕین دروستبووبێت و ئاشكراشیدەكات، روووداوەكە بەجۆرێك بووە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین سەرقاڵی گرتنی تۆمەتبارێك بوون، لەو شوێنە كارمەندێكی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان ئامادەیی هەبووە و هاوكاری هێزەكانی پۆلیسی كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چەند پەیج و سایتێكی ئاژاوەگێڕ، بەمەبەست بۆ ناشرینكردنی شاری سلێمانی هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە هێزێكی كۆماندۆی كوردستان و مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ڕاپەڕین گرژی كەوتووەتە نێوانیان، لێرەوە بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئەو هەواڵە سەراپای دوورە لە راستییەوە.
.
ئاشكراشیكرد، روووداوەكە بەجۆرێك بووە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین سەرقاڵی گرتنی تۆمەتبارێك بوون، لەو شوێنە كارمەندێكی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان ئامادەیی هەبووە و هاوكاری هێزەكانی پۆلیسی كردووە، دواتر دوو مەفرەزەی هێزەكانی كۆماندۆ بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، سەرەنجام توانراوە دەستبگیرێت بەسەر چەكێك و ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتبار بووە.