پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیردەكات كە لە بنكەی پۆلیسی خورماڵ فەرمانی گرتنی هەبووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی خورماڵ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنی لە بنكەی پۆلیسی خورماڵ هەبووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن لەبنكەی پۆلیسی خورماڵەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ساختەكاری بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی خورماڵ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .

ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (أ.ع.أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 281 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا