پەرلەمانتارانی ناڕازیی دژی هەڵوەشاندنەوەی كۆبونەوەكەی پەرلەمانن

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك لە پەرمانتارانی كوردستان كە خۆیان بەپەرلەمانتاری ناڕازی ناوبردووە باس لەوەدەكەن، دژی هەڵوەشاندنەوەی كۆبونەوەكەی سبەی پەرلەمانن كە بڕیاربوو بە ئامادەبوونی تیمی حكومەت گفتوگۆ لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە بكرێت.

سیروان بابان كە یەكێكە لەو پەرلەمانتارانەی بەیاننامەكەیان بڵاوكردوەتەوە بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “لە دانیشتنەكەی رۆژی ٣٠/ ١١/ ٢٠٢٠دا، هەڵوێستمان دەربڕیی و پێداگریمانكرد لەسەر بانگێشتكردنی حكومەت بۆ پەرلەمان و چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆران، دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كۆبونەوەكەی سبەینێی پەرلەمانین، كە دەبوو حكومەت بهێنرێتە پەرلەمان و پرسی چارەسەركردنی موچە و ناكۆكی هەرێم و بەغداد لەسەر نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان یەكلابكرانایەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، بەڵێن بە خەڵك دەدەن كە سورن لەسەر هەڵوێستەكانیان و هۆشداریش دەدەنە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، كە ناكرێت چیتر خەمساردبێت لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ چارەسەركردنی پرسی موچە.

دەشڵێت، “بەپێچەوانەوە هەموو رێگایەكی یاسایی و ناڕەزایی پەرلەمانی و مەدەنی دەگرینەبەر و بۆ داهاتویش، هەمو ئەگەرەكان لەبەردەمماندا كراوە دەبن”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت دوای فشاری بەشێك لە پەرلەمانتاران، دەستەی سەرۆكایەتی بڕیاریدا رۆژی دووی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی تیمی حكومەت دانیشتنێك لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەران رێكبخات، بەڵام دواتر بەهۆكاری نادیار دانیشتنەكەی هەڵوەشاندەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا