پارتی ئامادەنییە دوو گەنجەكەی برادۆست ئازاد بكات

پۆڵەتیك پرێس

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە ئاشكرایدەكەن، ماوەی هەفتەیەكە هێزەكانی پارتی دوو گەنجی برادۆستیان دەستگیركردووەو ئامادەش نییە ئازادیان بكات.

ئەو میدیایانە بڵاویانكردوەتەوە، پێشتر و لە رۆژی 31-12- 2021، سوپای توركیا دوو گەنجی برادۆستیان رفاندووەو دوای پێنج رۆژ زیندانی، ئازادی كردوون، بەڵام هەمان رۆژ لەلایەن هێزەكانی پارتییەوە دەستگیركراونەتەوەو ئێستاش لە زیندانن.

ئاماژە بەوەشكراوە، سوپای توركیا ئەو دوو گەنجیان بەناوەكانی ئەكرەم خەلیل زكری و زێدان نەبی مستەفا لە گوندی دایلای لە ناوچەی برادۆستی سەر بەپارێزگای هەولێر دەستگیركرد، دواتر بەهۆی فشارێكی زۆر كە لەڕێگای میدیاوە دروستكرا، ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە ئازاد كران و لەڕێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە رادەستی كەسوكاریان كراونەتەوە.

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە باس لەوەدەكەن، ئەو دوو گەنجە، هەر ئەو ڕۆژەی كە گەیشتونەتەوە ناوچەكەی خۆیان، لەلایەن پارتییەوە دەستگیركران و ڕادەستی ئاسایشی مێرگەسۆر كراون و ماوی حەوت ڕۆژە ئەو دوو گەنجەی زیندانی كردووە، كەسوكاریان لە هەوڵدان بۆ ئازادكردنیان، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

ئەكرەم خەلیل زكری و زێدان نەبی مستەفا‌‌، دوو گەنجی ئاژەڵدارن و لە گوندەكەی خۆیان شوانی دەكەن، بەبێ هیچ هۆكارێكیش لەلایەن سوپای توركیاوە رفێندرابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا