سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەری شاندێکی بەڵا گەیشتە ئێران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە فڕۆکەخانەی مهرباد لە تارانی پایتەختی ئێران.

لەوبارەیەوە نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە د.لەتیف ڕەشید بە سەردانێکی فەرمی و بە هاوشانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق گەیشتووەتە ئێران.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو شاندەی د.لەتیف سەرۆکایەتی دەکات هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوە، کارەبا، سەرچاوە ئاوییەکان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و گەورە بەرپرسانی دیکەی عێراق بەشدارن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران ئەنجامدراوە و تێیدا شاندی عێراق لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا