ئاسایشی پێنج کەس بەتۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردەوە، لە چەمچەماڵ پێنج کەسیان بەتۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە (تەزویر) دەستگیركردووە.

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی هاتووە، بەپشتبەستن بەزانیاری سەرچاوە تایبەتەکانمان، بۆ ڕێگریکردن لەساغکردنەوەو بەکارهێنانی دراوی ساختە (تەزویر) هێزەكانمان لەناو بازاڕی چەمچەماڵ پێنج کەسیان دەستگیرکرد

ئاماژە بەوەشدراوە، تۆمەتبارەکان بڕی 1800 دۆلاری ئەمریکیان پێبوو لەجۆری پەنجا دۆلاری و سەد دۆلاری كەویستویانە لەناو بازاڕدا ساغی بکەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی سەرجەم دەستگیركراوەكان بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەماددەی 281 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا