دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ماتۆڕسكیلیان دزیبوو 

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەكانی پۆلیسی نوسینگەی چەمچەماڵی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ماتۆڕسكیلیان دزیبوو .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك لەسنوری قەزای چەمچەماڵ سكاڵایان تۆماركرد كە ماتۆڕسكیلیان لێدزراوە، هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دانی نا بە چەندین تاوانی دزیكردن لەو سنورە.
ئەوەشهاتووە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامبوون تا ئەوكاتەی لەسەر هەمان دۆسیە تۆمەتبارێكی تر دەستگیركرا .
لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران : ب،س، ر لەدایكبووی 2004 ، أ،ب،ر، لەدایكبووی 2004 بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسی سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەچەندین تاوانی دزیكردن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا