لە چەمچەماڵ ساڵیادی تاوانی ئەنفال دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال تێدەپەڕێت، ئەنفال بە یەكێك لە تاوانە گەورەكان دژی مرۆڤایەتی هەژمار دەكرێت، كە لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعس دژ بە گەلی كورد ئەنجامدرا.

رژێمی بەعس شاڵاوی ئەنفالی دژی گەلی كورد، بە چەند قۆناغێك جێبەجێكرد، لەلایەن عەلی حەسەن مەجید سەرپەرشتی دەكرا، 182 هەزار كەس شەهید و بێسەروشوێن كران.

بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە ساڵیادی تاوانی ئەنفال لەسەر مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ رێوڕەسمێك بەڕێوەدەچێت.

تاوانی ئەنفال؛ بە چەند قۆناغێك ئەنجامدراوە، لەهەر یەكێك لەو قۆناغانەشدا ناوچەیەكی كوردستان كراوەتە ئامانج.

قۆناغی یەكەمی ئەنفال:

هەنگاوی یەكەمی جینۆسایدی كورد لە دۆڵی جافایەتییەوە دەستی پێكرد، لە (23)ی شوبات تاكو (19)ی ئازاری (1988).

قۆناغی دووەمی ئەنفال:

قۆناغی دووەمی ئەنفال ناوچەكانی قەرەداغ و بازیان و بەشێكی سنوری قەزای دەربەندیخانی گرتەوە، لە 22_3_1988 تا 1 ی نیسانی هەمان ساڵی خایاند.

قۆناغی سێیەمی ئەنفال:

بەگەورەترین و بەرفراوانترین قۆناغی پرۆسەی ئەنفال دادەنرێت كە لە 7 تا 20 ی نیسانی 1988 بەردەوامبوو، ناوچەكانی دوزخورماتوو، قادركەرەم، كفری، چەمچەماڵا، كەلار، پێباز، تێلەكۆ، تەكیە، سەنگاو، بەشێك لە ناوچەی ئاغجەلەری گرتەوە، قەبارەی ئەو زیانە گیانی و مادییانەی لەو قۆناغەی ئەنفالدا كەوتنەوە زۆر زیاتربوون بە بەراورد بە قۆناغەكانی دیكە.

قۆناغی چوارەمی ئەنفال:

لە 8_3_1988 تا 3_5_1988 بەردەوامبوو، چەند ناوچەیەكی سەر بە هەرسێ پارێزگای كەركوك و سلێمانی و هەولێری گرتەوە كە پێكدێت لە ناوچەكانی شوان، ئاغجەلەر، چەمی رێزان، دەشتی كۆیە.

قۆناغەكانی (5) و (6) و( 7) ی ئەنفال:

ئەم قۆناغەی پرۆسەی ئەنفال ناوچەكانی شەقڵاوە و ڕەواندوزی گرتەوە لە (15) ی ئایاری (1988) دەستی پێكرد كە هاوكات بوو لەگەڵ كۆتا رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان.

سەرەتای قۆناغی ئەنفالی شەش لە تەمموزی (1988)، بە بۆردومانكردنی ناوچەكانی دۆڵی بالیسان‌ و دۆڵێ مەلەكان ‌و دۆڵی وەرتێ ‌و دۆڵی هیران‌ و سماقولی بە چەكی كیمیاوی دەستی پێكرد.

قۆناغی هەشتەم دوا قۆناغی پرۆسەی ئەنفال:

ئەم قۆناغە لە دوای راوەستانی شەڕی عێراق- ئێران لە 25_8_1988 تا 6_9_1988 ی خایاند، ناوچەكانی ئاكرێ‌، ئامێدی، زاخۆ، شێخانی گرتەوە.

تاوەكو ئێستا چوار وڵات بە فەرمی كۆمەڵكوژیی خەڵكی كوردستانیان بە دەستی حكومەتی بەعس بە جینۆساید ناساندووە.

لە 21-11-2012 وڵاتی نەرویج، دواتر لە 05-12-2012 وڵاتی سوێد و پاشان لە 01-03-2013 وڵاتی بەریتانیا و پاشانیش لە 13-06-2013 كۆریای باشوور، ئەو كۆمەڵكوژییەیان بە جینۆساید ناساند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا