پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و خوێندنی ئیسلامی راگەیاند.
ئێستا لە ماڵپەڕی ئەزموونەكان دەتوانن ئەنجامەكان وەربگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: ماوەی پەڵپگرتن لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان دەستپێدەکات و تاوەکو 29-5-2022 و تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی بەردەوام دەبێت.
هاوکات سەرجەم قوتابخانەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ستافی پێویست لە ماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپگرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکانیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.