بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی وەرگرتنی پارە لە پارتی ڕوونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی وەڵامی فراکسیۆن و پەرلەمانتارەكانی لە بەغدا دەداتەوە و رەتی دەكاتەوە هیچ بڕە بودجەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان وەربگرن.

دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە نوسراوێكدا بەفەرمی وەڵامی فراكسیۆن و پەرلەمانتار و ئەو لایەنانەی داوەتەوە كە باسیان لەوە كردووە، بزوتنەوەكە مانگانە بڕە بودجەیەك لە پارتی وەربگرێت و دەڵێت “رای گشتی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە، هەواڵی وەرگرتنی بودجە یاخود بڕەپارەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان یان هەر حزبێكی سیاسی دیكە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان زانیاریەكی ناڕاست و بێبنەمایە”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشتر عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نامەیەكی توند ئاراستەی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا كرد و داوای لێكردن لە ماوەی یەک هەفتەدا بگەرێنەوە ناو گۆڕان، ئەوانیش ئەو پرسیارەیان ئاڕاستەی ناوبراوكرد، كە بۆچی مانگانە 250 هەزار دۆلار لە پارتی وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا