مەكگۆرك: هەركات پێویست بێت هێز دژی ئێران بەكاردەهێنین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەماهەنگیكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆشداریی دا لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشە مووشەكی و درۆنەكان بۆسەر هاوبەش و هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە.

برێت مەكگۆرك، هەماهەنگیكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە لە بەحرێن ئومێدی خواست كێشەكانی نێوان وڵاتەكەی و تاران بە گفتوگۆ و دایەلۆگ چارەسەر بكرێن، بەڵام ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئارامگریی ئەمریكا سنووردارە و ئەگەر تاران بیەوێت ئەو ئارامگرییە تاقی بكاتەوە، واشنتن كاردانەوەی تووندی دەبێت.

هەماهەنگیكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ئەگەر تاقی بكرێینەوە، بەرگری لە خەڵكی خۆمان دەكەین ئەگەر پێویست بوو هێزی سەربازی بەكاردەهێنین، ئەگەر پێویستی بە هێزی سەربازی كرد، ئەوا یەكلاییكەرەوە دەبێت، ناچینە نێو شەڕی تۆڵەسەندنەوە لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران، ئەوانیش ئەوە دەزانن كە ئەگەر وەڵامیان بدەینەوە، ئەوا یەكلاكەرەوە دەبێت.

مەكگۆرگ پەیوەست بە دۆخی عێراق وتی: بە تەواوی پاڵپشتی لە سەربەخۆیی عێراق و دەستوور و دامەزراوەكانی دەكەین لە چەندین رووەوە پابەندی پەیوەندییەكانمانین لەگەڵ عێراق، لەنێویاندا لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژی و مەشق و راهێنانكردن و زیاتر بەهێزتركردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزی پێشمەرگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا